١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتن بۆ عادل عەبدولمەهدی دەخوازێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی، (عادل عەبدولمەهدی)ـی وەك خەباتگێڕێكی دێرین و دۆستی گەلی كوردستان وەسف كرد؛ دڵنیایی خۆیشی دەربڕی كە عادل عەبدولمەهدی هەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت و، پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار