پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا رایگەیاند، بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم. مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.
دەقی پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم. جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە خەباتگێڕ و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بیانووی تەمەن ڕێگەی لێبگیرێت كە دەنگی خۆی بدات. مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.
مەسعوود بارزانی
٢ـی ١٠ـی ٢٠١٨




