سه‌رۆك بارزانی بۆ زاخۆییان: چاو و دڵمان پێتان ڕوون بوو، دڵ و گیان

زاخۆ-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌ری ڕ جۆش و خرۆشی زاخۆى كرد، ستاییشى جه‌ماوه‌رى زاخۆى كرد و به "دڵ و گیان" وه‌سفی كردن و رایگه‌یاند، چۆن له 12ى ئایار و له ریفراندۆم مێژووتان تۆمار كرد، دڵنییام له 30ى ئه‌یلوولیش مێژوویه‌كى نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.
سەرۆک بارزانی لە گوتاره‌كه‌یدا رایگەیاند، "جارێكی دیكه چاو و دڵمان پێتان ڕوون بوو، دڵ و گیان. زاخۆ كوردایه‌تی و وه‌فا و دڵسۆزی و مه‌ردایه‌تی دێنێته خه‌یاڵی مرۆڤ، من خۆم كه ساڵی جارێكیش ده‌رفه‌تێكم بۆ هه‌ڵكه‌وێ، تا ساڵێكی دیكه شه‌حن ده‌بمه‌وه كه ده‌تانبینم.
سەرۆک بارزانی بۆ زاخۆییەکان گوتیشی، "خوشك و برایان، ٢٣ی مانگ له سلێمانی، دوێنێیش له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆیش لێره و سبه‌ی له دهۆك و كۆی شاره‌كانی كوردستان، په‌یمان نوێ ده‌كه‌نه‌وه كه دڵسۆزی ئه‌م گه‌له بن. سپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و تێكۆشه‌ری كوردستان."
سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، پار و له‌م ڕۆژانه‌دا ئێوه لێره‌دا مێژووتان دروست كرد، ئێوه په‌یمانتان دا و دڵنییام ٣٠ی ئهلوولیش هه‌مان مێژوو و سه‌ره‌وه‌ری بۆ پارته‌كه‌تان تۆمار ده‌كه‌نه‌وه.
لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌یه‌نه‌وه كه ئێمه ئاشتیخوازین و كاری بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام بواریش ناده‌ین كه‌س له‌سه‌ر حیسابی ئێمه و خه‌ڵك و پێشمه‌رگه خۆی فه‌رز بكات."
هاوكات سەرۆک بارزانی بە جەماوەری پارتی راگەیاند، هه‌موو باوه‌ڕیان وا بوو كه پارتی به هۆی ڕابه‌رایه‌تیی ڕیفراندۆمه‌وه سزا ده‌درێ، به‌ڵام به هیمه‌تی ئێوه ئه‌و خه‌ونه‌یان نه‌هاته دی و، له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو پارتی بوو به حزبی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ده‌ریشكه‌وت كه سه‌نگی پارتی وایكردووه، بێ پارتی بڕیار نادرێ.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا سەرۆک بارزانی گوتی، "سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌گه‌ڵ بڕایری ڕیفراندۆم بوون، كه‌چی دواتر لێی ده‌رچوون و ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی من، به‌ڵام ئێمه قۆناغه سهختهكهمان به سه‌ربه‌رزی و پشتیوانیی ئێوه تێپه‌ڕاند. ئێستایش و له‌م ده‌رفه‌ته نوێیه‌دا باوه‌ڕمان وایه كه حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرن و به قازانجی هه‌ردوو لایان ده‌بێ و ئێمه‌ش پشتیوان ده‌بین، به‌ڵام هیچ كاتێكیش مساوه‌مه له‌سه‌ر مافی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین."
سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووساز و گه‌لێك گرینگه، پارتی چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بێ، گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌كرێن و چاكسازیی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفراز بین، پێویسته پارتی سه‌ركه‌وتوو بێ. من نه‌هاتووم پێتان بڵێم ده‌نگ به چ لیستێك ده‌ده‌ن، به‌ڵكه هاتووم بزانم ئێوه ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌م منیش ده‌نگی پێ بده‌م. "
سەرۆک بارزانی هاوكات موژده‌ی اپشهڕۆژێكی گه‌شی بۆ كوردستانیان دا و ڕایگه‌یاند، "ڕاسته ئێمه دووچاری قه‌یرانێكی ناخۆش بووین، به‌ڵام ڕۆژی گه‌ش و خۆش بۆ گه‌نج و لاوان و كوردستانیان له پێش ماون.كوردستان وڵاتی هه‌مووانه، هیی كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و سریان و ئه‌رمه‌نه، ئازاده بۆ كۆی ئایینه‌كان و هیوادارم ههمشهش ئه‌م فه‌رهه‌نگه پارێزراو بێ."
سەرۆک بارزانی به كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی و دڵسۆزی و كوردپه‌روه‌ریی زاخۆییان و هه‌ربۆیه گوتی، چ به زاخۆییه‌كان بڵێم، پێم وایه هیچ ئه‌دیب و نووسه‌ر و شاعیرێك له وه‌سفیدا، بتوانێ مافی ده‌ڤه‌ری زاخۆ بدات. له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و له‌و كاته‌ی پێویست بووبێ، خوێن بۆ وڵات بدرێ، زاخۆ پێشه‌نگ هبووه، له شه‌ڕی داعشدا، ڕۆژی تێپه‌ڕ نوبوو، تازییهیهك بۆ شه‌هیدێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ڕێوه نه‌چێ، خۆی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان قسوورییان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و مه‌ردایه‌تی و سهربهرخزییه ئێوه سه‌رده‌سته‌ن. وه‌ك فه‌رهه‌نگی خۆی ئه‌و گوته باوه‌ی كرده‌وه ''به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین و خۆناچهمینین.''






