سه‌رۆك بارزانی: به به‌رزڕاگرتنی ئاڵای پارتی، جارێكی دیكه نه‌هێڵن خه‌ونی ناحه‌زان بێته دی

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی وێڕای هیوای له به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن و دیموكرسیانه، ڕایگه‌یاند، چونكه لیستی پارتی لیستی خۆنه‌چه‌مێنه‌كانه، به ئومێدی بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو خه‌ونی نه‌یارانتان له له‌ناوبردنی له‌ناو برد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا بیسه‌لمێنن، تا پارتی به‌هێز بێ، كوردستان به‌هێز ده‌بێ.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/9/2018، پارتی دیموكراتی كوردستان، به گوتاری سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێ كرد، كه له ٣٠ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌ره‌تای گوتاری به كورته‌باسێك له‌باره‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ست پێ كرد و ڕایگه‌یاند، ''ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌یلووله، ساڵیادى شۆڕشێكى مه‌زن و سه‌رتاسه‌رى گه‌له‌كه‌مان، به رابه‌رایه‌تیى جه‌نابى بارزانیى نه‌مر. له پێناوى ئازادى و سه‌رفرازیى گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌و خه‌بات و ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ى ئێستا هه‌یه، درێژه‌پێده‌رى ئامانج و به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕشى ئه‌یلووله. كه شۆڕشێكى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى، چه‌كدارى و فكرى بوو. شۆڕشێك بوو، كه مێژووییه‌كى تازه‌ى درووست كرد. ئومێدى خسته دڵى نه‌ته‌وه‌یه‌ك. شۆڕشێك بوو، قه‌ڵایه‌كى درووست كرد له ناوچه‌كه بۆ ئازادیخوازان و دیموكراتیخوازان. شۆڕشێكه، كه‌س نه‌یتوانى خاڵى بچو‌وكیش له‌سه‌رى بگرێت، كه له مێژووى خه‌باتییدا بۆ یه‌ك رۆژ و یه‌ك جاریش په‌ناى نه‌برده به‌ر كارێكى خیلافى یاسا یان به نامه‌ردى. هه‌موو خه‌باتى به مه‌ردایه‌تى و سه‌ربه‌رزى كرد.
به پێویستى ده‌زانم له‌و یاده پیرۆزه‌دا، سڵاو بۆ شه‌هیدانى شۆڕشى ئه‌یلوول بنێرم. سڵاو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى ئێستا له ژیاندا ماوون. هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ى كه چوونه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تى خودا و له ژیاندا نه‌ماوون. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه هه‌مووى به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدانه. خۆڕاگریى گه‌له‌كه‌مان و به‌رهه‌مى قاره‌مانێتیى پێشمه‌رگه‌یه. سڵاو بۆ گیانى پاكى هه‌موو شه‌هیدانى رێگه‌ى رزگاریخوازى كوردستان. هه‌ڤاڵان.. پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش له هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا، له ساتى دامه‌زراندنى و له شۆڕشى ئه‌یلوولى مه‌زن، ئامرازێك بووه بۆ به‌دیهێنانى مافى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى میله‌ته‌كه‌مان.
جێگه‌ى خۆشحاڵییه، له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا، گه‌له‌كه‌مان به بڕوا به بنه‌ماكانى دیموكراسى، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌چێت. ئێستایش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له پێناو بنیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز به پشتیوانیى خواى مه‌زن و به پاڵپشتیى جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان و به هیمه‌تى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به ئومێدێكى زۆر، به تواناى گه‌نجان به بڕوایه‌كى به‌هێز، به ده‌ست و بازووى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به به‌ره‌كه‌تى خوێنى شه‌هیدان ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
سه‌رۆك له گوتاره‌كه‌یه‌دا داوایشی كرد، بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن به‌ڕێوه ببرێ و داوایشی له جه‌ماوه‌ری پارتی كرد، نه‌ك ته‌شهیر به كه‌س نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ڵامی ته‌شهیریش نه‌ده‌نه‌وه، هاوكات رایگه‌یاند كه، به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن نه‌توانن جێبه‌چێی بكه‌ن، له بری ئه‌وه باسی ده‌ستكه‌وتگه‌له‌كانی پارتی بكه‌ن، كه‌موكوڕییه‌كانی پارتی بخه‌نه ڕوو، به‌ڵام ئاسایش و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش باس بكه‌ن، ئه‌وه باس بكه‌ن كه كێ بوو داعشی شكاند، ئه‌و راستییه بڵێن كه پارتی بوو نه‌یهێشت نه‌یاران بێن و حوكمی هه‌ولێر بكه‌ن و پیلانی نه‌یارانیان تێك شكاند، داستانێكی دیكه‌ی به خوێنی ڕۆڵه‌كانتان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرد.
له كۆتاییدا داوای له ئه‌ندام، لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ری پارتی كرد، به ئومێد بن و وه‌ك هه‌میشه خۆنه‌چه‌مینن.
سه‌رباز واحید





