سەرۆک بارزانی لەگهڵ یان کۆبیچدا دواپێشهاتە سیاسییەکانیان خستنه بهر باسهوه

ههولێر-KDP.info- سەرۆک مهسعوود بارزانی لەگهڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كرد و دواپێشهاتە سیاسییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆییان خسته بهر باسهوه.
ئهمرۆ سێشەممە ١١ـی ٩ـی ٢٠١٨، لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دواپێشهاتە سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی دروستکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە، تاوتوێ کران. نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی ڕێکخراوەکەی لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.
هەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.




