٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکات، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکات.


ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەم. پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەم.

هیوادارم هەموولایەک جەژن بە خۆشی بەسەر ببەن و حاجییەکانمان بە سەلامەتی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و خوای گەورە حەج و پاڕانەوەکانیان قبوڵ بکات.


مسعود بارزانی

٢٠ـی٨ـی٢٠١٨

هەواڵی پەیوەندیدار