سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كۆنسووڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد

ههولێر-KDP.info- له دیداریدا لهگهڵ كۆنسووڵی گشتیی ئیمارات، سهرۆك بارزانی كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان بهرز نرخاند، جەختیشی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كردەوە.
ڕۆژی شەممە 18ـی 8ـی 2018 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسوور كۆنسووڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كۆنسووڵی گشتیی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو نامەیەكی تایبەتی شێخ محەممەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، سەرۆك بارزانییش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ جێنشینی ئیمارات و كۆنسووڵی گشتیی ئیمارات، دەستخۆشی لە كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان و هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كردەوە.




