سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوو كرا و جەختیش لە ڕەوایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.
ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د.عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا و جەختیش لە ڕەوایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلوولی داهاتوو و پێویستیی كاركردن و دانانی بەرنامەی تۆكمە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ كرد.




