٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەلیکە مەزان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەلیکە مەزان کرد و، وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە مرۆڤانە و ئازایەنە و دۆستانەکانی خاتوو مەزان پێشان دا و بۆ ئەو نووسین و دەربڕینانەی وەک بەرگریی لە گەلی کوردستان خستوویەتییەڕوو، سوپاسی کرد.

ڕۆژی سێشەممە 31ـی 7ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نووسەر و شاعیری ئەمازیغی و دۆستی گەل کوردستان خاتوو مەلیکە مەزان كرد.

لە دیدارەكەدا خاتوو مەزان خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و گوتی ئەوە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلان و سەرۆکێک کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی کردووە دانیشتووم و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبوو و وەک نموونەیەکی زیندووی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی پێناسەی کوردستانی کرد.

سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە مرۆڤانە و ئازایەنە و دۆستانەکانی خاتوو مەزان پێشان دا و بۆ ئەو نووسین و دەربڕینانەی وەک بەرگریی لە گەلی کوردستان خستوویەتییەڕوو، سوپاسی کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار