٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-   ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018، سەرۆك مەسعوود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا كرد. 

ئەو مەراسیمە كە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و، لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر  بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو، دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆز و  كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشان دا و، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری سیاسی و ئابووری و كولتووری و هەروەها هاوكاری سەربازی لە شەڕی دژی تیرۆر كردەوە. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان ئەوەیان خستەڕوو كە وڵاتەكەیان سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێرە و ئەوەیش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەهێزمانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار