٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر ئەفرام عیسا یوسف

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و نیشتیمانپەروەر پڕۆفیسۆر (ئەفرام عیسا یوسف)ـمان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

لەخودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی پڕۆفیسۆر ئەفرام شاد بێت.

مسعود بارزانی

3ـی 7ـی 2018

هەواڵی پەیوەندیدار