پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی ھەڵبژاردنەكانی توركیا
ههولێر-KDP.info- له پهیامیدا به بۆنهی ھەڵبژاردنەكانی توركیا، سهرۆك مهسعوود بارزانی هیواخوازه ئەنجامەكانی ههڵبژاردن دروازەیەكی تازە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی گەلی كورد لە توركیا بكاتەوە و هۆكارێك بێ بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی گرفتەكانی ناوچەكە.
دهقی پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی ھەڵبژاردنەكانی توركیا
خۆشحاڵم كە لە 24ـی 6ـی 2018ـدا پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی توركیا بەشێوەیەكی دیموكراتیانە بەڕێوەچوو و، هاووڵاتیانی توركیا لە كەشێكی ئارامدا دەنگی خۆیان دا.
هیوادارم ئەنجامەكانی ئەو پڕۆسە دیموكراتییە دروازەیەكی تازە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی گەلی كورد لە توركیا بكاتەوە و هەروەها ببێتە هۆكاریش بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی گرفتەكانی ناوچەكە بە شێوەیەكی ئاشتییانە و سەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچەكەمان بەدی بێت.




