٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری شێخ باییز تاڵەبانی

سەرچاوە: KDP.info

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شێخ باییز تاڵەبانی – مان پێگەییشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم دوایین ناخۆشیتان بێت و گیانی کاک شێخ بایز بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و  ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٢١ـی٦ـی٢٠١٨

هەواڵی پەیوەندیدار