پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری جوانەمەرگ جەبار عوسمان

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
زۆر خەمبارین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی(جەبار عوسمان) کە لە پێناو رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب خۆی کردە قوربانی و لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی ''بەرسیرین'' خنکا.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو گەنجە فیداکارەی گەلەکەمان دەکەم، گیان لە دەستدانی ئەو گەنجە نمونەی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و فیداکاری مرۆڤی کوردە، ئەمە رووداوێکی کەم وێنەیە و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کولتوریی بەرزی گەلی کوردستان، بۆ رێزگرتن لە میوان و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو سیمبوڵی مرۆڤسالاری کورد. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو (جەبار عوسمان) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسعوود بارزانی
۱۸/٦/۲٠۱۸




