٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی خۆشەویستی کوردستان، لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز بێت.
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم.
ڕۆژوو و عیبادەتتان قبووڵ بێت و جەژنێکی پڕ لە ئارامی و شادیتان هەبێت.

مەسعوود بارزانی
29ـی ڕەمەزان 1439ـی کۆچی
14ـی6ـی2018

هەواڵی پەیوەندیدار