٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق تاوتوو کران.

ڕۆژی یەكشەممە ١٠ـی ٦ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر سوڵتان ئەبو عرابی ئەلعدوان  ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد.
لە دیدارەكەدا  ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە شەڕی تیرۆر و سەقامگیری و هاوكێشەكانی ناوچەكە، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی لە سەرۆك بارزانی كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی لە درێژەی وتەكانیدا پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەبوو كە لە گەشەی بەردەوامدان و ستانداردەكانی نێودەوڵەتیی خوێندنیان بە باشی بەدەست هێناوە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد و دەستخۆشیی لە ڕۆڵی ئەو ئەمیندارێتییە كرد لە چالاكی و كارەكانیاندا و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عەرەبی نیشان دا.
بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار