سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بهبۆنهی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامهزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بهرێزان سكرتێر و ئهندامانی سكرتاریهتی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و رێز
بهبۆنهی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامهزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی ئێوه و سهرجهم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دهكهم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.
لە رێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.
چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مەسعوود بارزانی
15ـی5ـی2018




