عه‌بادی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، هاوخه‌میی خۆی به كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ڕاگه‌یاند و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد.
له پێوه‌ندیێكی ته‌له‌فونیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برازای سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌ربڕى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و دواخه‌م و كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سپاسی حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و پێزانینی هه‌بوو بۆ پێوه‌ندییه هاوخه‌مییه‌كه‌ی.




