٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری كاوە كەریم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر خەمبارم بە كۆچی دوایی هەڤاڵ كاوە كەریم، كارگێڕی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لە كاتی بەشداریكردنی لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا و كۆچی دوایی كرد.

هەڤاڵ كاوە كەریم، كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاوە كەریم دەكەم و هاوسۆزی خەمیانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی

4ـی 4ـی 2018

هەواڵی پەیوەندیدار