٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی جەژنی قیامە و سەری ساڵی بابلی و ئاشووریی لە مەسیحییەکان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی خوشك و برا مەسیحییەكان و سەری ساڵی بابلی و ئاشوورییەوە  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە و سەری ساڵی بابلی و ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، تیرۆر و توندڕۆیی تێكبشكێت. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مەسعوود بارزانی
31ـی 3ـی 2018

 

هەواڵی پەیوەندیدار