٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: بەرپرسیارێتیی قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامیدا له‌ سییه‌مین ساڵیادی كیمیبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سەرۆک بارزانی ڕایده‌گه‌یێنێ، ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە، بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە. بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.

لە كاتێكدا یادی شەهیدانی هەڵەبجەی مەزڵوم دەكەینەوە كە هێشتا ئێش و ئازارەكانی گەلی كوردستان كۆتایی نەهاتوونە و بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. لە یادی كارەساتی هەڵەبجەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە دەنێرم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزینە دووپات دەكەمەوە. ئەمە برینێكە لەسەر جەستەی گەلەكەمان كە هەرگیز ساڕێژ ناكرێت.

دەوڵەتی عێراق دڕندانە و بە سوودوەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵەبجەی شەهید كرد. ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە، بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە. بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار