سه‌رۆك بارزانی: بڕیاری كردنەوەی فڕگەكانی هەرێم، هەنگاوێكی باشە

هه‌ولێر-KDP.info- وێڕای ئه‌وه‌ی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕگەکانی کوردستان بە هەنگاوێکی باش لەقەڵەم ده‌دات، سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یێنێ، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا فڕگه‌كان و به‌دجه نین، به‌ڵكوو مێژوویی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی، ئابووری و ده‌ستوورین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14-3-2018، سه‌رۆك بارزانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی هەنگاوێکی باشه.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویشیه‌تی، كه بڕیاری كردنەوەی فڕگەكانی هەرێم، هەنگاوێكی باشە بۆ دەستپێكردنی چارەسەری كێشەكان. بەڵام پێویستە هەموو لایەك ئەوەی لە یاد بێت، كە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كێشەی مافی سیاسی، نەتەوەیی، مێژوویی، دەستووری، مرۆڤی و ئابووریی گەلی كوردستانە و، تەنیا لە بابەتی فڕگه‌كان و بودجەدا كورت ناكرێتەوە.




