٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی شێخ محەممەد شێخ ئەحمەدی سۆڵەیی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ محەممەد شێخ ئەحمەدی سۆڵە
 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی گەرمیان و دەربەندیخان و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی و شێخی تەکیەی قادری سۆڵە، شێخ محەممەد شێخ ئەحمەدی سۆڵە - مان پێگەیشت. 
 
لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم.
 
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کاکە شێخ محەممەد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
 
  انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٨ـی١ـی٢٠١٨

هەواڵی پەیوەندیدار