سەرۆك بارزانی ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دهكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە پەیامێكدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات و ھیواخوازە ساڵی داھاتوو ساڵی خۆشی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێت.
سەرۆك بارزانی لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، پیرۆزبایی سەری ساڵ نوێی 2018 دەکات و نووسیویهتی: "هیوادارم ساڵی 2018 ساڵی خۆشی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێ بۆ گشت جیهان".





