٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی عەلی‌خانی سەیفی قازی

سەرچاوە: KDP.info

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک عەلی‌خان سەیفی قازی، کوڕی شەهید محەمەد حوسێن‌خان سەیفی قازی - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم کاک عەلی‌خان بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٢٨ـی ١٢ـی ٢٠١٧

هەواڵی پەیوەندیدار