٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبۆوە و رایگەیاند، شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە.

 

ڕۆژی یەکشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠١٧ لە سەلاحەددین سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ دەستەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و بەرپرسان و دەستەی سکرتارییەت و کادیرانی باڵای ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا (سەرۆک بارزانی) لە وتەیەکدا بە تێروتەسەلی باسی دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ڕیفراندۆم و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕەوشی ئێستای پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند کە ئێمە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش جەختمان لەوە دەکردەوە دوای ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی کراوەی دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەکەین، بەداخەوە لەجیاتی گفتوگۆ، بە هەوڵی خۆسەپاندن بە زەبری هێز و پیلانگێڕی وەڵامی خواستی ڕەوا و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان درایەوە، ئێستایش ئێمە دیسان جەخت دەکەینەوە کە شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە.

(سەرۆک بارزانی) تەئکیدی کردەوە کە بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان سەلماندوویەتی کە لە شەڕی ئیرادەدا سەر دانانەوێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناکات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەمیشە سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە بووە و ئەمجارەش بە سەربەرزییەوە لەم دۆخە نائاسایی و نایاسایی و کاتییەی ئێستا دەرباز دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار