٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم سەلماندی كە بڕیارەكەی گەلی كوردستان چەندە دروست و ڕەوا بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆك بارزانی) لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە كریستیانەكانی كوردستان رایگەیاند، ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمیش سەلماندی كە بڕیارەكەی گەلی كوردستان چەندە دروست و ڕەوا بووە.

ڕۆژی سێشەممە 28ـی 11ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك (مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە كریستیانەكانی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا و(سەرۆك بارزانی) سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانیی پارتە كریستیانەكانی هەرێمی كوردستانی كرد لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و باسی ئەو هۆكارانەی كرد كە هانی گەلی كوردستانی دا بڕیار لە ڕیفراندۆم بدەن و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمیش سەلماندی كە بڕیارەكەی گەلی كوردستان چەندە دروست و ڕەوا بووە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق كرایەوە وەك چارەسەرێكی گونجاو بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەئكید لەسەر ماف و بەشداریی سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسی و گەرەنتی مافەكانیان لە دەستووری ئاییندەی هەرێمی كوردستان كرایەوە كە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە بەڵگەنامەیەكدا پەسەند كرابوو.

بارودۆخی ناوچەكانی سەهلی نەینەوا و تەحەدی و هەڕەشەكانی بەردەم پێكەوەژیان و داهاتووی ئەو ناوچانە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار