سه‌رۆك بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سووڵ په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) به مه‌به‌ستى پرسین له ره‌وشى ته‌ندرووستیی (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى) جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان، له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، (سه‌رۆك بارزانى) په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى) ئه‌نجام دا و تێیدا دڵخۆشیی خۆى بۆ باشتربوونى ره‌وشى ته‌ندرووستى ده‌ربڕى.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى)، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا (سه‌رۆك بارزانى) جەختی لە گرینگیی رۆڵ و پێگەی (كۆسرەت رەسووڵ) و كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان كردووه‌ته‌وه و، هیواى خواستووه لە نزیكترین دەرفەتدا بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە بێتەوە ناو كایەی سیاسی.
له به‌رامبه‌ریشدا، (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى) سوپاسى هه‌ڵوێستى (سه‌رۆك بارزانى) كردووه بۆ ئه‌و په‌رۆشییه‌ى و هه‌روه‌ها سوپاسى هاووڵاتیانى كوردستانیشى كردووه بۆ په‌رۆشییان بۆ ره‌وشى ته‌ندرووستى.




