٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا عەلی عەبدوڵڵام پێ گەییشت. كاك عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای كوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەك برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە.
زۆر خەمبارین بە لەدەستدانی پیاوێكی خەباتگێڕی وەك مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
24ـی 10ـی 2017

هەواڵی پەیوەندیدار