٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ئەڵمانیا بە سەرۆک بارزانی راگەیاند، لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە و، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە بڕیاری گفتوگۆ و دانوساندن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خاتوو (ئۆرسۆلا ڤۆندێرلیۆن) وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق تاوتوو كرا و بیروڕا لەبارەی دوایین بارودۆخی مەیدانی و پێشهاتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كە ڕادەی بەریەككەوتنە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كەم بووە و گرژییەكان پەرەی نەسەندووە. هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە و، جەختیشی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە بڕیاری گفتوگۆ و دانوساندن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار