سه‌رۆك بارزانی: كه‌س هێنده‌ی من هه‌ست به‌و بۆشاییه ناكات كه به هۆی مام جه‌لاله‌وه دروست بووه

سلێمانی-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پاش دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕی (سه‌رۆك مام جه‌لال)، ڕایگه‌یاند، ''له‌ده‌ستدانی (مام جه‌لال) خه‌مێكی گران و زیانێكی گه‌وره‌یه؛ كه‌سیش به هێنده‌ی من هه‌ست به‌و بۆشاییه ناكات كه (مام جه‌لال) دروستی كردووه.''
كه به هۆی قه‌ره‌باڵغیی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی (سه‌رۆك مام جه‌لال)ه‌وه، نەیتوانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دابنێ، له مه‌راسیمێكدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و، به‌رپرسی ده‌سته‌ی گارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیییه‌كێتی و به‌رپرسانی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاماده‌ی بوون، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (سه‌رۆك بارزانی) تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی (مام جه‌لال دانا).
پاش مه‌راسیمه‌كه، (سه‌رۆك بارزانی) به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ''با به‌یه‌كڕیزیمان گیانی (مام جه‌لال) ئاسووده بكه‌ین. بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌مان په‌یامی (مام جه‌لال) دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ له پێناو یه‌كڕیزیی نێوخۆیی‌دا ده‌یكه‌ین.''
جه‌ختیشی كرده‌وه، ''كه‌س به هێنده‌ی من هه‌ست به‌و بۆشاییه ناكات كه (مام جه‌لال) دروستی كردووه.'' گوتیشی، ''زۆر جار وابووه، كه كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بوو، به ته‌له‌فونێك كێشه‌كانمان چاره ده‌كرد.''
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، (سه‌رۆك بارزانی) هاوكات ڕایگه‌یاند، ''ئێمه هه‌میشه ویستوومانه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كانمان چاره بكه‌ین و ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌یه ده‌رفه‌تێك بووبێت تا به خۆیاندا بچێته‌وه.''




