٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ، بڕیاری گەلی کوردستانیان لە ریفراندۆمدا بەرز نرخاند و بە مێژوویی وەسفیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆك بارزانی) پێشوازی لە (كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی)  کرد و لە دیدارەکەدا بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چینوتوێژ و پێكهاتەكان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی 9ـی 2017  لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی) جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوو كرا.

هەروەها بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چینوتوێژ و پێكهاتەكان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا (سەرۆك بارزانی) پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز (كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی) لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە تایبەت لە كەركووك و سوپاس و دەستخۆشی لێ كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار