٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: كاردانەوەكان حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر- -KDP.info لە دیداریدا لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا، (سەرۆك بارزانی) رایگەیاند، كە كاردانەوەكان لەبەرانبەر دەنگی ڕەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن و زمانی هەڕەشە بە كار دەهێنن. جەختیشی کردەوە، کە ئەم کاردانەوانە دەریخست كە ئێمە چەندە لەسەر حەق بووین و بڕیاری ڕیفراندۆمیش چەندە بڕیارێكی ڕاست و ڕەوا بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی 9ـی 2017، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد و، لە دیدارەكەدا شاندی میوان بە ناوی خۆیان و گەلی كورد لە سووریا، پیرۆزبایی سەركەوتنی ڕیفراندۆم و بەڵێ بۆ سەربەخۆییان لە (سەرۆك بارزانی) كرد و بە ڕۆژێكی مێژوویی لە مێژووی گەلی كوردستانیان لە قەڵەم دا كە بووە هۆی شادی و خۆشحاڵیی كوردانی هەموو پارچەكان.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی پاڵپشتیی گەلی كورد لە سووریا و ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریای كرد و ڕایگەیاند، پشتیوانیتان بۆ خەڵكی كوردستان مایەی دڵگرمیی ئێمە بوو.

لەبارەی هەڵوێست و كاردانەوەی بەغدا لەبەرانبەر دەنگی ڕەوای گەلی كوردستان (سەرۆك بارزانی) ئەوەی خستەڕوو كە كاردانەوەكان لەبەرانبەر دەنگی ڕەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن و زمانی هەڕەشە بە كار دەهێنن و، دەریخست كە ئێمە چەندە لەسەر حەق بووین و بڕیاری ڕیفراندۆمیش چەندە بڕیارێكی ڕاست و ڕەوا بووە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار