٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووكی: لە دوای ٢٥ـی ئەیلوول، رێككەوتن لەگەڵ سوپای عێراق جێبەجێ دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق، لەسەر پێنج خاڵ بۆ ئازادكردنەوەی حەویجە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، رێككەوتن و بەرپرسی میحوەره‌كانی رۆژئاوای كەركووكیش ئاماژە بە فەرمانی (سەرۆك بارزانی) دەكات بۆ هەماهەنگیی تەواوی نێوانیان.

دكتۆر (كەمال كەركووكی)، بەرپرسی میحوەره‌كانی رۆژئاوای كەركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "لەسەر فەرمانی (سەرۆك بارزانی) بڕیار درا هەماهەنگیی تەواو لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بۆ ڕزگاركردنی حەویجە بكرێت".

(كەركووكی) باس لەوەش دەكات، لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق و هاوپەیمانان، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی میحوەرەكانی ڕۆژئاوای كەركووك، باشووری كەركووك و میحوەری (٣) و بەرپرسانی یەكەی (٧٠) و یەكەی (٨٠) كۆ بوونەوە ئەنجام دراوە، "هەموو لایەك هاوڕا بوون و ڕێككەوتن لە سەر ئەوەی هەموو هاوكارییەكی تەواو لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق  و هاوپەیمانان بۆ ڕزگاركردنی حەویجە لە تیرۆریستانی داعش، لە دوای ٢٥-٩-٢٠١٧ بكرێت".

هەر بەپێی ئەو رێككەوتنە، سەرجەم نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بریندارێكی سوپای عێراق بۆ چارەسەركردنیان، هەروەها بۆ وەرگرتنی  ئاوەرەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان و گەیاندنیان بۆ كەمپی ئاوارەكانیش.

لەمەڕ چۆنیەتیی ساترەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەرپرسی میحوەره‌كانی رۆژئاوای كەركووك گوتیشی، "بە مەودایه‌كی گونجاو لە یەكتر دوور دەبین، بە شێوەیەك كە بە باشی پشتیوانی یەكتر بن، هاوكات بواری دروستكردنی رووداوی نەخوازراوی نەبێت".

خێڵان به‌ختیار

هەواڵی پەیوەندیدار