٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا ھەڵۆ نەجات: پلانێکی ئەمنیی تۆکمە بۆ سبه‌ی دانراوە.. ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە

سەرچاوە: KDP.info
 
کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی ئاسایشی کەرکووک ده‌ڵێ، ھێزێکی ھاوبەش ئامادە کراوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ھاووڵاتیان و بنکەکانی دەنگدان و ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە.
 
لیوا (ھەڵۆ نەجات) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھێزێکی ھاوبەشی ئەمنی لە شاری کەرکووک ئامادە کراوە و ئەمنیەتی خەڵک و بنکەکانی دەنگدان لە رۆژی ریفراندۆم دەپارێزن؛ لەئێستادا ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوونە و ئەمنیەتی بنکەکان ڕادەستی ئێمە کراوە و دەپارێزرێن و ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە."
 
لیوا(ھەڵۆ) گوتیشی، "بنکەی دەنگدان لە ھەموو شارۆچكه‌ و شاره‌دێكانی سەر بە پارێزگای کەرکووک کراونەتەوە جگە لە حەویجە و خورماتوویش بە ھەمان شێوە بنکەی دەنگدان کراونەتەوە."
 
بەرپرسی ئاسایشی کەرکووک ده‌شڵێ، "پلانێکی ئەمنی تۆکمە دانراوە و بە ھەزاران پێشمەرگەش ئامادە کراون بۆ ئەوەی گەر پێویست بێت ھاوکاریمان بکەن."
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار