٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی ھەولێر: سبەینێ هاتوچۆ ئاسایی دەبێ.. لە ٨ـی بەیانییەوە تا ٦ـی ئێوارە لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبین

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، بۆ سبەینێ ٢٥-٩ ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی بە ئەمن و ئاسایشەوە ھاونیشتیمانیانی ھەلێر بتوانن دەنگی خۆیان بدەن لەو پرۆسە نیشتمانی و چارەنووسسازەی کوردستان.

بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەولێر(عەبدولخالق تەلعەت)، هەروەها بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەتوانم بڵێم گەورەترین پرۆسەی نیشتیمانی چارەنووسسازی میللەتی کوردە، بۆیە لە ڕووی ئەمن و ئاسایشەوە خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە لە سەعات (٨)ـی بەیانییەوە تا (٦)ـی ئێوارە ئێمە لە خزمەتی ئەواندا دەبین، سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر وەک پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی ھاتوچۆ و گشت ھێزە ئەمنییەکانی ناو شاری ھەولێر، بەشدارن لە ھەموو بنکەکانی دەنگدان بۆئەوەی بتوانن خەڵک بە ئازادانە بچن دەنگ بدەن."
(تەلعەت) گوتی: "ھاونیشتیمانیان ئازادن لە ھاتوچۆ دەتوانن بچنە قوتابخانەکان بۆ دەنگدان، ھەمووکاتێک لە ھەوڵداین بۆ ھەرکارێکی نایاسایی و نائاسایی لە ھەردوو حاڵەت لە خزمەتتداین و ڕێگە نادەین ڕوو بدات."

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار