گاڵبرێس: ئه‌مه‌ریكا تووندتر له گوشاره‌كانی سه‌ر كوردستان دژی سه‌ربه‌خۆیی كڕواتیا بوو، دواجار ددانیشی پێدا نا

هه‌ولێر-KDP.info- (پیته‌ر گاڵبرێس) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كڕواتیا ده‌ڵێ، ئه‌و گوشاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كڕواتیا بوو، زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردستانه و، ده‌شڵێ، راپرسییه‌كه‌تان ئه‌نجام بده‌ن و خه‌ڵكی وكردستان شایه‌نی پشتگیریی جیهانن.
(پیته‌ر گاڵبرێس) كه شاره‌زای دۆزی كورده، به ڕووداوی راگه‌یاند، ڕاستییه كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پشتگیری له راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناكات، به‌ڵام پێوه‌ندیێكی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه و بۆ هه‌ردوو لایش ئه‌م ێوه‌ندییه پێویسته.
ئه‌و گوتی، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه بیزانن، هیچ كه‌س نایه‌ت و ده‌رگای ده‌وڵه‌تتان به ڕوودا بكاته‌وه، ئه‌وه گه‌لی كوردستانه كه دووشه‌ممه بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بریار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
ده‌رباره‌ی ئه‌و دڵه‌راوكێیه‌ش كه له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یه (گالبرێس) گوتی، له كڕواتیاش و له ئه‌مه‌ریكایش كه هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییان نا، خه‌ڵك دوودڵ بوون، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه كورد به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه گه‌لێك نه‌هامه‌تیی بینیوه و، دڵنیایش بن، پاش راپرسی دۆخه‌كه زۆر باش و له‌بار ده‌بێته‌وه و، هێدی هێدی وڵاتان و ئه‌مه‌ریكایش دێن و ددانتان پێدا ده‌نێن.
ئه‌و كه خاوه‌نی كتێبی كۆتاییی عێراقه، له‌باره‌ی ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی كه وڵاتان بۆ دواخستنی ڕاپرسی خستوویانه‌ته له سه‌روویانه‌وه ئه‌وه‌ریكا، ئه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤی یه‌كلاكه‌ره‌وه نین. ئاخر ناكرێ دوو ڕۆژی بۆ ڕاپرسی مابێ و ئه‌وان بێن ئه‌لته‌رناتیڤ بده‌ن، كوا له دوو ڕۆژدا سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌توانێ بیر له‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه بكاته‌وه.
ئه‌و به باشی زانی، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاپرسی سوور بێ، هه‌روه‌كچۆن (سه‌رۆك بارزانی) باریری ئه‌وه‌ی داوه كه پاش راپرسییه‌كه دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا ئه‌نجام ده‌دا.




