باڵیۆزی فه‌ره‌نسا: حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا هیچ كاتێك دژی هه‌نگاوی دیموكراسی ناوه‌ستنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له میانی پێشوازیكردنی له (برونو ئوبێرت) باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ڕووی كاته‌وه گونجاوه و هیچ لێكه‌وته‌یێكی نه‌خوازراوی نابێت.
له دیدارێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه چوو، دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی تیرۆریستی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوان به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند، حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا رێز له قوربانییه‌كان و ویستی گه‌لی كوردستان ده‌گرێت و هیچ كاتێك دژی هه‌نگاوی دیموكراسی ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها تێبینی له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه (مه‌سروور بارزانی)، وێڕای سوپاسكردنی گه‌ل و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانیكردن له گه‌لی كوردستان له كاته پێویست و سه‌خته‌كاندا، باسی له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان گشت شێوازه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاقی كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئێستایش ده‌خوازێ به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه پیاده‌ی مافی سرووشتی خۆی بكات، كه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دژ نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌م ریفراندۆمه له ڕووی كاته‌وه گونجاوه و دڵنیایش به‌هه‌موو لایه‌ك دراوه.
(مه‌سروور بارزانی) هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ كاتێك ده‌رگای گفتوگۆ داناخات و دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان ده‌كات و، هیوایشی خواست وه‌ك دۆستێكی مێژوویی گه‌لی كوردستان فه‌ڕه‌نسا هێزی دیپلۆماسیه‌تی خۆی به‌كاربهێنێ بۆ پشتیوانیكردن له خواستی گه‌لی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دووپات له درێژه‌دان و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له گشت بواره‌كان كرایه‌وه.




