مهسروور بارزانی: ڕێفرهندۆمی سهربهخۆیی، دەبێتە فاكتەرێكی سەقامگیری له ناوچهكهدا

ههولێر-KDP.info- (مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان له پێشوازیی (نەدیم زەهاوی) پەرلەمانتاری بەریتانیادا رایگهیاند، (مەسروور بارزانی)، لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی رایگەیاند، گەلی كوردستان تەنها مافێكی دیموكراسیانەی خۆی پیادە دەكات، كاتەكەش هیچ كاریگەریێكی نەرێنیی بەسەر بارودۆخی ناوچەكەوه نابێت، بەڵكو دەبێتە فاكتەرێكی سەقامگیری.
له دیدارهكهدا كه ئهمڕۆ شهممه بهڕێوه چوو، بیروڕا لەبارەی دواپەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەكان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئالوگۆڕ كرا، كە بڕیارە رۆژی دووشەمە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.
(مەسروور بارزانی)، لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی رایگەیاند، گەلی كوردستان تەنها مافێكی دیموكراسیانەی خۆی پیادە دەكات، كاتەكەش هیچ كاریگەریێكی نەرێنیی بەسەر بارودۆخی ناوچەكە نابێت، بەڵكو دەبێتە فاكتەرێكی سەقامگیری. هەروەها جەختی لەگرنگی و بایەخی گفتوگۆ لە دوای ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا كردەوە بۆ رێككەوتن لەسەر پرسە هاوبەشەكان و دانانی میكانیزمی دوو دراوسێی باشی یەكدی.
هاوكات (نەدیم زەهاوی) دووپاتی لە رەوایی داخوازییەكانی گەلی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، پەیامی من بۆ هەموو گەلی كورد، ئەوەیە، كە پێویستە یەكگرتوو بن، چونكە تاكەرێگای سەركەوتنی كوردستان لە یەكگرتووییدایە.




