حزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك: پشتیوانی له ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی

هه‌ولێر-KDP.info- حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كه‌ركووك كۆ بوونه‌وه و پرسی ڕێفره‌ندۆمیان خسته به‌ر باسه‌وه و، پابه‌ندیی خۆیان به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕێفره‌ندۆم دووپات كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له باره‌گای پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه چووه، نوێنه‌ری(پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعیی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هه‌روه‌ها پرتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و حزبانه بڕیاریان داوه، پشتیوانی له ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و هانی خه‌ڵكی كه‌ركووكیش ده‌ده‌ن، دووسبه‌ی دووشه‌ممه، بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن.





