٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدان لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

میونخ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میونخ ڕایگەیاند، دەنگدان بە شیوەیەکی زۆر باش لە هەموو بنکەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و هەمووان بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن.
(حەسەن قەوال ڕەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئەڵمانیا، ئەو کوردستانییانەی مافی دەنگدانیان هەیە ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن  و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی کوردانی تاراوگە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە دەنگی خۆیان بدەن.''

دوای ئەوەی فۆڕمی خۆراک بووەتە کێشە لە بەردەم کوردانی تاراوگەدا، کۆمسیۆنێ باڵایی هەلبژاردن و ڕاپرسی بڕیاریان دا بە لابردنی ئەو فۆڕمە، چونکە ئەگەر لای نەبردبا، دەبوو بە کێشە بۆ کوردانی تاراوگە. پەیوەست بەم پرسەش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میونخ ڕایگەیاند: ''دوای لابردنی مەرجی فۆڕمی خۆراک، کارئاسانییەک بۆ دەنگدەران دروست بووە و هەموویان پێی خۆشحاڵن و بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن.''

کــــاروان بــــاعــــــەدری

هەواڵی پەیوەندیدار