٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری كه‌ركووك: ئەو کەسانەی پڕوپاگەنده‌ بڵاو دەکەنەوە، قەت نەیانویستووە کەرکووک رای خۆی هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی پاریزگای كه‌ركووك، (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركووك، دوایان لێ ده‌كات "رۆژی دووشەممە 25-9-2017 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و من ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی قسەم کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە، سندووقەکان لەو شوێنانە دەبێت کە پێشتر خەڵک دەنگی لێداوە. لەبەر ئەوە هەر کەسێک بچێتەوە بۆ ئەو شوێنەی دەنگی لێداوە لە ساڵی 2014 ده‌نگی لێداوه‌".

له‌ دریژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێ: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە بە نیسبەت خەڵکی کەرکووک و کوردستان، ئەمە هیی حیزب نییە هیی شەخس نییە و هیی خەڵکی کوردستان و داهاتووی کوردستانە، هەندێجار خەڵک ترس و دڵەڕاوکێ دەهێننە ئاراوە کەرکووک لە هەموو کاتێک ئارامترە و هیچ مەترسییەک لەسەر کەرکووک نییە، ئەو کەسانەی ئەو پڕوپاگەندانە بڵاو دەکەنەوە، قەت نەیانویستووە کەرکووک رای خۆی هەبێت لەم پرسانەدا و نەیانویستووە کەرکووک ئارامی تێدا بێت. بەڵکو پێیان خۆشە ئارامی کەرکووک تێکبچێت".

(نه‌جه‌مه‌ددین كه‌ریم) ده‌ڵێت: ''من جارێکی دیکە داوا لە هەموو خەڵکی کەرکووک دەکەم بەبێ جیاوازی لە نەتەوە و دین و حیزب و ئینتیمای سیاسی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان تۆمار بکەن وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کەوا کەرکووکیان لە داعش پاراست، کەرکووکیان پاراست لەوەی هێزی دیجلە بێتە ناوی و وایانکرد ئێمە هەموومان بتوانین لە کەرکووک بمێنینەوە و هەوڵبدەین بۆپێشخستنی و خزمەتکردنی. ‎من هیوادارم هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە ئەنجام دانی گشتپرسی نەبێت".

پاریزگاری كه‌ركووك هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :"ئەم راپرسییە هی خەڵکە، خەڵک بڕیار دەدات بچێ دەنگ بدات یان نەیدات، هەموو حیزبە سیاسییەکان ئەوانەی پشتیوانییان لە گشتپرسی کردووە، پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان لە هەموو کوردستان کردووە، لە پەیڕەو و پلانیاندا نووسراوە کە بڕیاریان داوە لە گشتپرسی بەشدار بن و گشتپرسی لە هەموو کوردستان بکرێت بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە، ئەمە بڕیاری حیزبی هەموو حیزبییەکانیشە و ئەمەیان روون کردووەتەوە بۆ ئەندامەکانیان و بۆیە پشتیوانییان لێ کراوە کە پشتیوانی ریفراندۆمیش بن لەبەر ئەوەی لەم شوێنانەش بکرێت".

 

له‌ كوردستان 24ه‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار