ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم لە وادەی دیاری کراوی خۆیدا دەکرێ

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەبارەت بە دەنگۆی دواخستنی ریفراندۆم کە چەند دەزگایەکی راگەیاندن لەسەر زاری (پاڤێڵ تاڵەبانی) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و تەکید دەکاتەوە کە ریفراندۆم لەوادەی دیاری کراوی خۆیدا دەکرێ.
ڕاگەیێندراوێك لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندن، لەسەر بنەمای نووسینێكی بەڕێز (پاڤێڵ تاڵەبانی) دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە پارتی و یەكێتی پاكێجی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیایان پەسەند كردووە و ڕیفراندۆم ئەنجام نادرێت.
بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ئەساسێكی نییە و دوورە لە ڕاستی و ڕیفراندۆم لە كاتی دیاریكراوی خۆی ئەنجام دەدرێت.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم.
23ـی 9ـی 2017




