پەرلەمان بۆ دوو پرس کۆ دەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی ساز بدات و، ماوەی یاسای دژەتیرۆر لە ھەرێمی کوردستان درێژ بکاتەوە و دەستلەکارکێشانەوەی دوو پەرلەمانتاریش پەسەند بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "گفتوگۆ لەبارەی چەند خاڵێک دەکرێت، لەوانە خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای راگرتنی کارکردن بە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە لە ھەرێمی کوردستان و، ماوەی یاسای تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە."
(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر چەندە پێشتر ئەنجوومەنی شوورا بڕیاری دابوو کە کار بە یاساکە دەکرێت تا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، لەبەر ئەوەی پەرلەمان کارا کراوەتەوە ماوەی یاساکە لە پەرلەمان درێژ دەکرێتەوە.
ئەو گوتیشی، کە ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، دەستلەکارکێشانەوەی دوو پەرلەمانتار (بەیار دۆسکی) لە فراکسیۆنی زەرد و (عومەر کۆچەر) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی پەسند دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




