شاندی ھەرێمی کوردستان بە بەغدا دەڵێ، پاش ڕاپرسی گفتوگۆ بەردەوام دەبێ

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتی، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بۆئەوەی دڵنیایان بکاتەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.
(ماجید بازرگان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق کۆ ببێتەوە و لەوە دڵنیایان بکاتەوە، کە ھەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجام دەدات و گفتوگۆکانیشی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت و کۆتایی پێنایەت."
(ماجید بازرگان) گوتیشی، بڕیارە پێش سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لیژنەی باڵای ریفراندۆم کۆ ببێتەوە، دواتر شاندەکە سەردانی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی ئەو سەردانە بکرێت.
(بازرگان) دەڵێ، ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکات ھەمان ئەوشاندە دەبێت کە پێشتر سەردانی بەغدای کردووە.
بڵند ئیبراھیم




