٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە نه‌یهێشتووه‌ حەشدی شەعبی بچێته‌ خانه‌سۆره‌وه‌ و 3ی لێ كوشتوون

سەرچاوە: KDP.info



شنگال-KDP.info-  بەگوێرەی راگەیاندراوێکی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، پەکەکە و حەشدی شەعبی شەڕ لەنێوانیاندا لە خانەسۆر دروست بووه‌ و، پەکەکە سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوشتوون.

(لوقمان گولی) لە راگەیاندنی فەرماندەی پێشمەرگەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، ئەمڕۆ هەینی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی ویستیان بە ئۆتۆمبێلەوە لە ناوچەی باب شلۆ بچنە نێو ناوچەی خانەسۆره‌وه‌، بەڵام پەکەکە رێگری لێ کردن و لە پێکدادانێکی نێوانیاندا، سێ چەکداری حەشدی شەعبی کە بە هێزەکانی ئیمام عەلی ناسراون، کوژران.

بەگوێرەی زانیاریی (لوقمان گولی)، لە نێوان هەردوولادا بریندار هەن، حەوت چەکداری حەشدی شەعبی بریندارن و ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوچەی خانەسۆر سەر بە قەزای شنگالە و بەشێک لەو ناوچەیە لە پەکەکەی لێیە و لە باشووری شنگالیشەوە حەشدی شەعبی هەیە، لە باکوور و سەنتەری شنگالیش هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەیپارێزێ.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار