٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ ڕیفرەندۆم كردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كردووە و رۆژی 25ی 9، هاونیشتمانیان لەوپەڕی ئارامی و سەقامگیریدا دەنگ بۆ ڕاپرسیی سەربەخۆییی كوردستان دەدەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت)، بۆ میدیاكان گوتی، زیاتر لە 20 ڕۆژە، پۆلیس، ئاساییش و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، بە وردی چاودێریی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن و تا ئێستایش هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە و بانگەشەكە بە ئارامی بەڕێوە چووە.
وەك (عەبدولخالق تەڵعەت) ئاماژەی بۆ كرد، لە ڕۆژی دەنگدانیشدا كە 25ی 9یە، هێزە ئەمنییەكانی وەك پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبن و گیانی هاووڵاتیان و سندووقەكانی دەنگدانیش لە سنووری پارێزگای هەولێر دەپارێزن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی، زیاتر لە 400 بنكەی دەنگدان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری دانراون و هێزەكانی ئاساییشی ناوخۆش ڕێگا لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەگرن و لە خزمەت هاونیشتمانیاندا دەبن.

سەعات ١٢ـی شەوی رابرد، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ڕاپرسی كۆتایی هات و، ڕۆژی 25ی 9ی ئەم مانگە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ سەعات 7 تا 8ی بەیانی دەنگ دەدەن و دواتر هاووڵاتیانی مەدەنی دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار