شرۆڤه‌كاران: دوای 26ی مانگ واقیعێکی تر دروست دەبێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانی و شرۆڤه‌كارانی سیاسیی نێوخۆیی و بیانیی بێ، هه‌ڵوێستی ولاتانی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا به‌رانبه‌ر به ڕیفره‌ندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، خۆی لەخۆیدا شەرعیەتدانە بەوەی کوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم ساز بدات و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت و، دوای 26ی ئه‌م مانگه‌ش واقیعێکی تر دروست دەبێت.
لەبەرانبەر ئجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی لە 25ی ئەیلوولدا كه ده‌كاته‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دابێ، جیا له وڵاتانی ناوچه‌كه، كه‌م وڵات له دنیادا هه‌ن قسه و باسێكی و هه‌ڵوێستی دیپلۆماسیی خۆی رانه‌گه‌یاندبێ، ئه‌وه‌ی گرینگه، هه‌ڵوێستی ئەمریکا و بەریتانیا و بەشێکی کەم لە وڵاتانی ئەورووپاییه كه جیا له‌وه‌ی داوا دەکەن ریفراندۆم بۆ کاتێکی تر دوا بخرێت، دژایه‌تییان بۆ بریاردان له مافی چاره‌نووس له لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شرۆڤه‌كاتانی نێوخۆ به تایبه‌ت و هیی دنیایش بێ، ئەوە خۆی لەخۆیدا شەرعیەتدانە بەوەی کوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم سازبدات و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت.
سیاسی و شرۆڤه‌كارانی باشووری كوردستان كه به دیققه‌ته‌وه له هه‌ڵوێستی وڵاتی كاریگه‌ر و بڕایربه‌ده‌ستانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، گه‌یشتوون به‌و باوه‌ڕه‌ی، پێویست ناکات خەڵکی كوردستان خۆیان بترسێنن و بکەونە ژێر كاریگه‌ریی هەڕەشە و گوڕەشەی وڵاتانی ئیقلیمی و عێراق.
ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن، ئه‌و وڵاتانه هیچیان لە دەست نایەت و ناتوانن بەرامبەر بە کوردستان و ئیرادە و ویستی میللەتێک بوەستنه‌وه، کە بەشێکی زۆر لە وڵاتان لەگەڵ بەدەستهێنان و دیاریکردنی مافی چارەنووسیدان، جگە لە هاشوهوشی ڕاگەیاندن و چەند لێدوانێکی تووند.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفره‌ندۆمیان بۆ سازدانی ڕیفره‌ندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێك هێناوه، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ریفره‌ندۆم لە 25-9 ئەنجام دەدرێت و دوا نا‌خرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه شرۆڤه‌كاره نێوخۆییه‌كان ده‌ڵێن، لە دوای 26ی مانگ، كه ده‌كاته‌وه ڕۆژێك دوای ده‌نگدانی گه‌لی وكردستان به سه‌ربه‌خۆیی، واقیعێکی تر دروست دەبێت، ئه‌وكاته دەوڵەتانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا و جیهانیش لەگەڵ ئەو واقیعەدا مامەڵە لەگەڵ کوردستاندا دەکەن.




