لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی: سیاسییه‌كانی عێراق ده‌زانن سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییه، به‌ڵام به ئاشكرا نایڵێن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی دابێ، ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات. ئه‌و راپرسییه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و یوئێنیش ماف به كوردانی عێراق ده‌دات، له چه‌ند ساڵی دابێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ و ددانیشی پێدا بنرێ.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ڕای (مایكڵ نایت) لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگای واشنته‌نه بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه له سی ئێن ئێندا بلاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، له ساڵی 1991ه‌وه كوردانی عێراق خۆیان خۆیان به‌ڕێوه بردووه و، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سوپایان دامه‌زراندووه؛ تا به‌وه ده‌گات كه ئه‌و دراوه‌ی كورد ئاڵوگۆڕی پێ كردووه، جیا ووه له‌وه‌ی له باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا به‌كار هاتووه.
ئه‌گه‌ر مێژوو گه‌ڕابووایه‌وه و بژاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كان له‌به‌رده‌ست بوایه، ئه‌وا كورد له 2003دا له‌باره‌ی دیاریكردنی سنوور و داهاتی نه‌وته‌كه‌ی، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا نه‌ده‌كرد و شێوه‌ی ئیداره‌دانی به‌ر له‌و به‌رواره‌یان هه‌ڵده‌بژارده‌وه، كه گفتوگۆكه‌یان هیچی نوێی لێ وه‌به‌رنه‌هات.
له‌وباره‌وه و به‌م دواییه (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره نووسیویه‌تی، كورد له وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا سه‌ركه‌وتوو بوون، ئێستا له ڕۆژێكدا 600هه‌زار به‌رمیل وه‌به‌ر دێنن و، له ڕێی كێشانی بۆریێكی نه‌وته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی وتركیا، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن؛ كه ئه‌مه به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌لێك گرینگ هه‌ژمار ده‌كرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته، ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان خاسیه‌تی ده‌وله‌تی تێدا نییه، چونكه خاوه‌نی سه‌ره‌وه‌ریی خۆی نییه و ناتوانێ وه‌ك وڵاتانی دی چه‌ك بكڕێ و، جار هه‌یه له ه‌هنارده‌ی ه‌نوته‌كه‌شیدا حكوومه‌تی عێراق گرفتی بۆ دروست ده‌كات؛ هه‌روه‌ها ئه‌وه عێراقه كه ئاسمانه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه، هاووڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه هێشتا پاسه‌پۆرتی عێراقی به‌كار دێنن و، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هاوولاتیانی هه‌رێمی ناچار به ئه‌و كۆت و به‌ندانه كردووه كه هاوولاتی عێراقی له گه‌شتیاندا بۆ وڵاتانی دیكه دووچاری ده‌بنه‌وه، ئه‌مه سه‌رڕای ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێم ئه‌وان له عێراق جیا ده‌كاته‌وه.
25ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دابێ، كوردستانیان به‌ره‌و راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌چن، كه به‌ره‌نجامی شكستی ئێران، توركیا و عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا.
لێكۆڵه‌ره‌كه‌ی په‌یمانگای واشنتن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا ڕاپرسی پێ باش و گونجاو نییه، به‌ڵام په‌نا بۆ داخستنی سنووره‌كانی به ڕووی هه‌رێمی كوردستان انبات، هه‌روه‌ها هێڵی بۆریی نه‌وته‌كه‌ش ناگرێته‌وه. هاوكات، چاوه‌ڕوان ناكرێ ئێران و عێراقیش هێزی هاوبه‌ش له سوپای ئێران و حه‌شدی شه‌عبی كه هه‌ر ئێران پشتیوانی ده‌كا، دروست بكه‌ن و بیر له بژاری سه‌ربازی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌وڕووی هێزه نوێیه‌كه‌ی به‌رگریی(پێشمه‌رگه) ببنه‌وه.
ئامانجی گوتاری توركیا و ئێرانیش له‌و شوێنه كۆتایی هاتووه كه، ده‌زانن هه‌ڵوێست و پشتیوانیی براكورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جیددییه.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئاشكرای ده‌كات كه، له دیداری و گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سیاسییه عێراقییه‌كان، هه‌ڵبه‌ت دوور له جاوی كامێرا ئه‌وه‌بووه، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرتووه و گه‌یشتووه به قۆناغی نه‌گه‌ڕانه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك (مایكڵ نایت) ده‌ڵێ، هیچ سیاسیێكی عێراقی به ئاشكرا ددان به‌وه‌دا نانێ، یان لانی كه‌م له ئێستادا كه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی مانگی نیسانی دابێدان، هیچ سه‌رۆكوه‌زیرانێكی عێراق نایه‌وێ له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئه‌ودا ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ڕوو بدات.
له بی بی سییه‌وه




