هاووڵاتیانی تاراوگە بەیانی دەتوانن دەنگ بدەن

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان دیاركرد، هاووڵاتیانی تاراوگە لە ڕێگەی ئەو لینكەی كە دامان ناوە كە بەیانی كارا دەبێت دەتوانن دەنگ بدەن، دەنگدانەكەش تا 25 مانگ بەردەوام دەبێت، هەموو هاووڵاتیەك مافی دەنگدانی هەیە بەمەرجێك تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێ.
(شۆڕش حەسەن) بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەیانامەیەكمان بڵاوكردەوە، بە پێی سیستەمێكی دیكە كە ئەنجوومەنی كۆمیسیاران پەسەندی كردووە، تەنیا بە رەگەزنامەی عێراقی دەتوانن دەنگ بدەن، بەیانی 23ی مانگ ئەو لینكەی كە دامان ناوە كارا دەبێت و لەو رۆژەوە تا 25ی مانگ هاووڵاتیانی تاراوگە دەتوانن بەپێی ئەو سیستەمە نوێیە دەنگ بدەن.
گوتیشی: سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوە هەرێمی كوردستان كە تەمەنیان لە 18 ساڵ بە سەرەوەیە دەتوانن دەنگ بدەن".
لینكی دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی تاراوگە: e-voting.krd
ڕابین شێروانی




